Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:10

كتێبی هه‌ڵوێست و خه‌باتی بارزانی له‌ زاری موحسین دزه‌یی دا بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كتێبی هه‌ڵوێست و خه‌باتی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌ زاری موحسین دزه‌یی دا بڵاوكرایه‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ بابه‌تێكێ مێژووییه‌ و 136 لاپه‌ڕه‌یه‌ و  ژماره‌ سپاردنی 218ی ساڵی 2024ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌ گشتییه‌كان پێی دراوه‌.

زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه‌ و له‌ باره‌ی موحسین دزه‌ییه‌وه‌ ده‌ڵێت،   كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و رووناكبیر و یاساناس و رۆشنبیر و تێكۆشه‌ری رێی كوردایه‌تی و رێبازی بارزانی نه‌مره‌ و نموونه‌یه‌كی ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی رێی سه‌رفرازیی گه‌له‌كه‌یتی، كه‌ ساڵانێكی زۆر له‌ كاروانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕش و كوردایه‌تییدا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی گێراوه‌ و وه‌ك كاره‌كته‌رێك له‌ناو بزاڤی ڕزگاریخوازی و بزاڤی رۆشنبیری و یاساییدا.

ده‌شڵێت، موحسین دزه‌یی، پله‌ و پێگه‌ی هه‌بووه‌ و ڕۆلی به‌رچاو دیاری گێڕاوه‌ و ته‌مه‌نی پڕ سه‌روه‌ری له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه‌ته‌ كورد و كوردستان.


 نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌ سێ به‌رگدا

له‌ پێشه‌كی نووسینه‌وه‌ی به‌رگی یه‌كه‌می بیروه‌رییه‌كانی به‌عه‌ره‌بی به‌ناوی( احداث عاصرتها) كه‌له‌لایه‌ن ئیسماعیل به‌رزنجی كرا به‌ كوردی به‌ناوی وێستگه‌كانی ژیانم.

گوڵی لاویی له‌ پێناو شۆڕشدا هه‌ڵوه‌راند.

به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لم به‌ئه‌ركی پیرۆزی سه‌رشانم زانیوه‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.