بڕیارە ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ی4ی2024، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆکی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆببێتەوە و دوای رێككه‌وتن ئه‌و بابه‌ته بخرێته نێو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه.
عائید هیلالی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە به میداانی عێراقی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات، کە تیایدا بە ئەگەری زۆرەوە پۆستی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کە پشکی سوننەیە یەکلایی دەکرێتەوە.
وتیشی، دوای کۆبوونەوەکەی سەرکردە شیعەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش دەخرێتە نێو بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه.
هیلالی ئاماژەی بەوەشدا، به‌ئەگەری زۆرەوه سالم مەتەر عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە وەک سەرۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەڵببژێردرێت. رۆژی 14ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە محەمەد حەلبوسی به بریاره‌ێكی دادگه‌ی فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانتاریش له‌وه كاته‌وه تائێستا پۆستەکە بەوەکالەت لەلایەن موحسین مەندەلاوییەوە بەڕێوەدەبرێت.
لەگەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شەعلان کریم کاندیدی تەقەدووم 152دەنگ و سالم عیساوی کاندیدی سیادە 97 دەنگیان بەدەست هێنا.
تا ئێستا هاوپەیمانی سیادەی سوونەکان كه له پارتی حەسم و عەزم سوورن لەسەر ئەوەی سەرۆکی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌وان بدرێت له به‌رامبه‌ردا پارتی تەقەدوم به سرۆكایه‌تی محه‌مه‌د حەلبوسی هیچ سازشێک ناکات و جەخت لە هێشتنەوەی پۆستەکە لای پارتی ته‌قه‌دوم دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.