شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ یەكشەم دەستگیركردنی بەرپرسی پۆلیسی ئیسلامی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە سنووری پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
شانەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: دوای كۆكردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری و لە ئۆپەڕاسیۆنێكدا لە شاری مووسڵ توانرا داواكراوێك بەناوی ئەبوو سەگەر دەستگیر بكرێت.
بڵاویشی كردەوە: داواكراوە دەستگیركراوەكە بەرپرسی پۆلیسی ئیسلامی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشی بووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەش دا كە لە كاتی دەستگیركردنی داواكراوەكە، چەندین بەڵگەی نهێنی و ناسنامەی ساختەش لە دەست داواكراوەكە دەستی بەسەردا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.