Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 00:04

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەڵمەتێکی فراوانی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەیەکی بەغدا دەست پێکرد

کوردستان TV
100%

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەڵمەتێکی فراوانی گەڕان و پشکنینیان، بە ئامانجی دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو و هەڵگرتنی زێدەڕۆییەکان لە ناوچەی بەتاوین ڕۆژھەڵاتی بەغدا، دەستپێکردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بۆسەر شوێنە گومانلێکراوەکان لە ناوچەی بەتاوین ڕۆژھەڵاتی بەغدا، دەست پێکراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ھەڵمەتەکە، بەسەرپەرشتی مەیدانی وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدولئەمیر شممەری بە بەشداری ھێزە ھاوبەشەکان لە سوپا و پۆلیس، بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، عەبدولئەمیر شممەری لەبارەی ھەڵمەتەکەدا، ڕایگەیاندووە کە ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕەسافە و ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی پۆلسی ڕەسافە لە ھەڵمەتەکەدا، بەشدارن.

وەزیری ناوخۆی عێراق باسی لەوەش کردووە کە ھەڵمەتەکە، 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ھاوکات وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چەند فۆتو و گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەبارەی دەستپێکردنی ھەڵمەتەکە، بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لە میانی ھەڵمەتەکەدا، ژمارەیەک کەسی داواکراو دەستگیرکراون و ھەندێک زێدەرۆییش لە ناوچەکەدا هەڵگیراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.