وەزارەتی دەرەوەی دانیماڕك ئەمڕۆ سێشەم رایگەیاند كە مانگی داهاتوو باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدای پایتەختی عێراق دادەخات دوای كشانەوەی زۆربەی سەربازەكانیان و كۆتاییهاتنی ئەركەكانیان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەناو خاكی عێراقدا.
وەزارەتی دەرەوەی دانیماڕك بڵاوی كردەوە: بەشێوەی فەرمی لە ساڵی 2020 باڵیۆزخانەی دانیماڕك لە بەغدا كرایەوە بۆ پاڵپشتیكردنی لە سوپای دانیماڕك و بەشداریكردنیان لە ئەركەكانی ناتۆ لە عێراق.
بڵاویشی كردەوە: ئێستا ژمارەیەكی كەم لە سەربازانی سوپای دانیماڕك لەنێو خاكی عێراق ماون و بەشی هەرە زۆریان گەڕاونەتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، بە گەڕانەوەی سوپا ئەركەكانی باڵیۆزخانەی دانیماڕك لە شاری بەغدا كۆتایی دێت، بۆیە حكوومەت بڕیاری دا لە رێكەوتی 31ی ئایار (مانگی 5)ی 2024 بە تەواوەتی باڵیۆزخانەكە دابخات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.