Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 03:44

کۆڵبەرێکی كورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران كوژرا

کوردستان TV
100%


کۆڵبەرێکی كورد كه‌ خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شته‌ به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری گوندی (بێتوش) سەر بە شاری سەردەشت له‌ كوردستانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە كوژراوه‌.

ڕێکخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، مێهرداد عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی (ماراغان)ە و بەهۆی بەرکەوتنی گولـله‌ و لە شاخەکانەوە بەربووەتەوە و گیانی لەدەست داوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.