Erbil -1°C شەممە 04 کانوونی دووەم 07:38

سه‌در ناوی ڕه‌وته‌كه‌ی بۆ" ڕه‌وتی نیشتمانی شیعه‌" ده‌گۆڕێت

کوردستان TV
100%


موقتەدا سەدر لە نوێترین نووسراویدا، کە بۆ دەرکردنی یەکێک لە پیاوانی ئایینی رەوتەکەی دەریکردووە، ناوی رەوتی سەدری بۆ "رەوتی نیشتمانیی شیعە" گۆڕیوە.

نووسراوەکە كه‌ به‌ ده‌ست و خه‌تی خۆدی سه‌در نووسراوه‌ و تایبەتە بە دەرکردنی پیاوێکی ئایینی بەناوی عیماد جەمیل ئەسەدی، هاتووه‌، بەهۆی پابەندنەبوون بە پرەنسیپەکانی حەوزەی زانستیی و رەوشت و ئادابی گشتی و دەستدرێژیکردنە سەر قوتابیانی خۆشەویست و دەستدرێژیکردنە سەر نوێژی هەینی، عیماد ئەسەدی لە سەرجەم جومگەکانی رەوتی نیشتمانیی شیعە دەستبەجێ دەردەکرێت. 

بەپێی نووسراوەکە، ئەو کەسە لە رۆژی دەرچوونی نووسراوەکەوه‌ بۆ ماوەی یەک ساڵ سڕ دەکرێت، روو له‌ لایه‌نگرانیشی ده‌ڵێت، لەسەر هەمووان پێویستە لە کارە خراپەکانی هاوئاهەنگی لەگەڵدا نه‌كه‌ن.

 ده‌شڵێت، کەسێک داوای جێبەجێکردنی پێویستییەکانی بکات، مانای ئەوە نییە بەو شێوەیە هێرش بکاتە سەر ئەوانی دیکە و بە ناهەق پەنا بباتە بەر راگەیاندن. 

ئه‌و نوسراوه‌ی موقته‌دا سه‌در كه‌ واژۆ و مۆری کەسیی خۆشی لەسەرە له‌و رووه‌وه‌ جێی تێڕامانه‌ كه‌ ناوی رەوتی نیشتمانیی شیعەی، له‌ جیاتی ره‌وتی سه‌در به‌كارهێناوه‌ و ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك لێك ده‌درێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا سه‌دریه‌كان دووباره‌ له‌ ژێر ئه‌و ناوهدا ‌بێنه‌وه‌ نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق.

 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی 2021ی عێراق توانی به‌ ده‌ستختنی 73 کورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ببێته‌ هێزی یەکەم، به‌ڵام له‌رۆژی پازده‌ی حوزەیرانی 2022 کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسیی راگەیاند و لەو کاتەوە جار جار داوای خۆپێشاندان و نوێژی یەکگرتوویی دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.