Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 10:55

کۆمپانیایەکی ھێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا بە ھۆکاری ئەمنی گەشتەکانی بۆ تاران ھەڵپەسارد

کوردستان TV
100%


کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی لوفتانسا-ی ئەڵمانی ڕاگەیاند کە لەبەر ھۆکاری ئەمنی، گەشتەکانی بۆ تاران پایتەختی ئێران، ھەڵپەساردووە.

میدیاکانی ئەڵمانیا پشت بەستن بە لێدوانێکی گوتەبێژی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی لوفتانسا- کە ناویان نەھێناوە، بڵاویان کردەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کۆمپانیاکەیان گەشتەکانی چوون و ھاتنی بۆ تاران تا 11ی ئەم مانگە، ھەڵپەساردووە.

گوتەبێژی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی لوفتانسا ئاماژەی بەوەشداوە کە لەئێستادا، چاودێری دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ دەسەڵاتدارە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندی دان و گوتوویەتی: "پاراستنی گیانی گەشتیاران و تیمەکانمان، کاری لەپێشینەی ئێمەیە".

باسی لەوەش کردووە لە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، ھەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەن کە ئایا گەشتەکانیان بۆ تاران دەست پێ بکەنەوە یان نا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.