Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:43

دیوانی وەقفی سوننی لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

دیوانی وەقفی سوننی عێراق ئەمڕۆ یەكشەم بڕیاری دا سبەی دووشەم چاودێری بینینی مانگ بكەن بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

دیوانی وەقفی سوننی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بانگهێشتی هەموولایەك دەكەین بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی چاودێری مانگی شەوال.

راشیگەیاند: كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی چاودێری مانگی شەوال كاتژمێر 5ی ئێوارەی سبەی دووشەم بەڕێوە دەچێت.

ئەم راگەیەنراوەی دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە كاتێكدایە كە تا ئێستا دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دیار نییە، بەڵام زۆربەی وڵاتان پێشبینی دەكەن رۆژی چوارشەم یەكەم رۆژی جەژن بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.