Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:46

ئه‌مڕۆ به‌سپۆنسه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی4ی2024، به‌سپۆنسه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان تیڤی به‌هاوكاری به‌ڕێـوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هـونه‌ری هه‌ولێر،گروپی مـوزیكی(ڕه‌ســه‌ن) گــه‌شتێك به‌ناو هـه‌گبه‌ی پـڕ له‌ گه‌وهه‌ری هـونه‌ری باڵای هـونه‌رمه‌نـد (جلال سه‌عید ) سازده‌كات.  

كۆنسێرتێكه‌ له‌ ژێری ناوی وه‌ك وه‌فایه‌ك لۆ خزمه‌ت و به‌خشـشی پڕ له‌جوانی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری له‌ كاتژمێر 9ی شه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت.  

هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید زیاتر  به‌ به‌سته‌ خۆشه‌كانی ناسراوه‌ به‌ڵام زۆر خولیاو ئاشنای مه‌قام بووه‌ و له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا مه‌قامی چڕیوه‌، به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی كه‌له‌نێوه‌ندی هونه‌ردا دیارن و هه‌واداران و بیسه‌رانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی به‌په‌رۆشه‌وه‌ گوێی لێده‌گرن.

هونه‌رمه‌ند زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی فۆلكلۆرن و خاوه‌نی زیاتر له‌ (100) ئاوازه‌ كه‌بۆبه‌رهه‌مه‌كانی خۆی داناوه‌ ، به‌ڵام سوودی له‌هۆنراوه‌ی شاعیرانی وه‌ك ( هه‌ژار ، هێمن ، خه‌یام ، نالی ، وه‌فایی ،  وه‌لی دێوانه‌ ،عه‌بدوڵڵا په‌شێو ، عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف ، ڕۆسته‌م باجه‌لان، ئه‌كره‌م خامۆش ، جه‌بار حه‌بیب و حه‌مه‌ سه‌عید ئیبراهیم  ) به‌شێك له‌گۆرانی و مه‌قامه‌كانی هونه‌رمه‌ند (ساقی له‌باده‌،چاوجوان ،بۆچی ده‌ڕۆیی به‌جێم دێڵی،ئه‌ی وه‌ی گه‌وره‌ كچ، په‌روانه‌، چاوی ڕه‌شی جوانه‌،بڕوات بێ نازداره‌كه‌م، بۆچی ده‌گری ده‌ناڵێنی، من به‌دێوانه‌،گه‌رده‌لوولی ناخی دڵ،زه‌وی و ئاسمان  ( مه‌قام)،له‌داخی مه‌ینه‌تی ( مه‌قام)،ساقی وه‌ره‌ ( مه‌قام)،شێخی سه‌نعان ( مه‌قام)، قه‌تاره‌ی ژان،لانه‌ی شێواو،نه‌مزانی،شه‌و له‌گریانم ده‌كا، كیژی لادێ...)

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ باڵابه‌رزه‌ ده‌نگخۆشه‌ ڕه‌سه‌نه‌ له‌ته‌مه‌نی (60) ساڵیدا، له‌شه‌وی9 له‌سه‌ر10ی12ی2013خۆری ته‌مه‌نی ئاواده‌بێت و بۆهه‌میشه‌ چاوه‌كانی لێك ده‌نێ و ماڵئاوایی ، له‌قه‌ڵاو مناره‌ و گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌یراوه‌ و سه‌یداوه‌ و  خانه‌واده‌و هونه‌رمه‌ندان كرد.

له‌ڕێكه‌وتی10ی12ی2013 به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاری هه‌ولێر له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌ به‌ مێژووی هونه‌ر و كه‌سایه‌تی جه‌لال سه‌عید له‌ گۆڕستانی ( شێخ ئه‌حمه‌د) ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی پیرۆزی كوردستانی ده‌كه‌ن، یاد و یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌موو كات به‌رزو به‌ڕێز بێت ، ده‌نگ و هونه‌ری جه‌لال سه‌عید هه‌میشه‌ به‌شكۆداری و پیرۆزی ده‌مێنێته‌وه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.