Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 13:59

سوپای ئەمریکا: لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 18 چەکداری داعشمان لە عێراق و سووریا کوشتووە

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە میانی 94 ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانیان کە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە عێراق و سووریا ئەنجام دراون، 18 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون و 63ی دیکەش دەستگیرکراون.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ھێزەکانیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ھاوبەشەکانیان، 66 ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر چەکدارانی داعش لە عێراق ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە عێراق، 11 چەکداری داعش کوژراون و 36ی دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، 28 ئۆپەراسیۆنیان لە سووریا ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە سووریا، حەوت چەکداری داعش کوژراون و 27ی دیکەش دەستگیرکراون.

باسی لەوەش کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر ڕیکخراوی تیرۆریستی داعش بەردەوام دەبن و ڕایگەیاندووە کە ھێشتا دوو ھەزار و 500 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا بوونیان ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.