Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 14:02

عێراق و سعوودیە 12 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە بواری وەبەرھێناندا واژوو کرد

کوردستان TV
100%


وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە 12 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لەگەڵ سعوودیە، واژوو کردووە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عێراق و سعوودیە بە ئامانجی پتەوترکردنی ھاریکارییەکانی نێوان لە ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی وەبەرھێنان، 12 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوو کردووە.

باسی لەوەش کردووە کە یادشتنامە لێکتێگەیشتنەکان، لەلایەن سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان لەگەڵ 12 کۆمپانیای سعودیە واژوو کراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەچوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکاندا، کۆمپانیا سعوودییەکان، ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی وەبەرھێنان لە عێراق، جێبەجێ دەکەن.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو، سعوودیە و عێراق ڕێککەوتننامەیەکی ھاوبەشیان لە بواری وەبەرھێنانی پیشەسازی لە کەرتی تایبەتدا، واژوو کرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.