Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 04:47

ئایا ئێستا پاسپۆرتە كۆنەكەی عێراق كاری پێ دەكرێ؟

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆڕت و نشینگە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەنگۆی بڕیاری راگرتنی كارپێكردنی پاسپۆرتە كۆنەكەی عێراقی رەتكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لەماوەی رابردوودا لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگۆی راگرتنی كارپێكردنی پاسپۆرتی كۆنی عێراقی بەشێوەیەكی بەربڵاو بڵاوبووەوە.

بڵاویشی كردەوە: لێرەدا رایدەگەیەنین كە ئەم دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە و ئێستا پاسپۆرتە كۆنەكەی عێراق بەبێ هیچ كێشەیەك كاری پێ دەكرێت.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد بڕوا بە دەنگۆی هاوشێوە نەكەن كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو دەكرێتەوە و كاریگەری خراپ لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵگە دەكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.