Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:34

بەم بەیانییە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 پلەی رێختەر رووی دا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 5.7 پلەی رێختەر لە باشووری وڵاتی یۆنان رووی دا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ناوەندیی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا بوومەلەرزەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە قوڵایی 17 كیلۆمەتر لەژێر زەوی و 122 كیلۆمەتر لە دووری شاری پاترای یۆنان رووی داوە كە دانیشتووانەكەی نزیكەی 168 هەزار كەس دەبێت.

ناوەندەكە ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكە خەڵكی ناوچەكانی دەروبەری پاتراش هەستیان پێ كردووە.

دەسەڵاتدارانی یۆنانیش تا ئێستا زانیارییان لەسەر هەبوونی زیانی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەكە بڵاو نەكردۆتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.