جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له دوو دیداردا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه كۆبووه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌م 27ی3ی2024، له به‌غدا له دوو دیداری جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له نووری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه كۆبووینه‌وه.
ده‌شڵێ، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له تووری مالیكی و عه‌ممار حه‌كیم تاوتوێی بارودۆخی گشتی عێراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و زامنكردنی شایسته ده‌ستوورییه‌كان و بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.