رۆژی دووشه‌ممه، 25ی ئاداری 2024 سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران هه‌ڵگورد شێخ نه‌جيب سەردانی ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر کرد و لە لایەن گه‌يلان حاجى سه‌عيد سه‌رۆك و جێگرانى سه‌رۆكى ژوورەکە پێشوازی کرا.
سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، وێڕای پيرۆزبايى له ئه‌نجومه‌نى نوێی ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، پاڵپشتى خۆى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيه‌ك نيشاندا.
له دانيشتنێكدا، باس له ره‌وشى بازرگانى و ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان كرا، هاوکات سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران باسى له پڕۆژه‌كانى سۆران كرد بۆ بونیاتنانی ژێرخانی رێگاوبان، به مه‌به‌ستى به‌ستنه‌وه‌ى به شاره‌كان و كرانه‌وه‌ى به رووى بزاڤی بازرگانی و ئابوورى.
سه‌رپه‌رشتياری ئیدارەی سۆران رایگەیاند:هه‌موو ئاسانكاريهك ده‌كه‌ين بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران له سنوورى ئيداره‌ى سۆران.
هەر لەو سەردانەدا، کردنەوەی نوسينگه‌ى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر له ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە داهاتویەکی نزیکدا گفتوگۆ کرا، بۆ زياتر ئاسانكاریى بازرگانان و پيشه‌وه‌ران و هاوڵاتيان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.