Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 01:06

دەوامی فەرمی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق کرایە پشوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 25ی3ی2024، بەھۆی نالەباری ڕەوشی کەشوھەوا و باران بارینی بەخووڕ، دەوامی فەرمی لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، ئەنبار، بابل، زیقار، واست، موسەننا، دیوانییە، کەربەلا، سەڵاحەددین و دیالە، کرایە پشوو.

لەمبارەیەوە ھەریەک لە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، ئەنبار، بابل، زیقار، واست، موسەننا، دیوانییە، کەربەلا، سەڵاحەددین و دیالە لە چەند ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەیان بەوەداوە کە بەھۆی نالەباری ڕەوشی کەشوھەوا و باران بارینی بەخووڕ و مەترسی دروستبوونی لافاو، ئەمڕۆ دووشەممە دەوامی فەرمی لەو پارێزگایانە کراوەتە پشوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکان، بڕیاری پشووەکەی ئەمڕۆ لەو پارێزگاکانی عێراق، فەرمانگە تەندروستی و خزمەتگوازرییەکان، ھەروەھا دەزگا ئەمنییەکان ناگرێتەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە، شەپۆلێکی باران بارینی بەخووڕ، ژمارەیەک ناوچەی عێراقی گرتووەتەوە کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە، بەردەوام بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.