Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 20:42

سبەی لە چەند پارێزگایەك بەهۆی خراپی كەشوهەوا پشوو ڕاگەیەنراوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی خراپی كەشوهەوا و پێشبینی بارانێكی زۆر، سبەی دووشەم لە چەند پارێزگایەكی عێراق كرایە پشووی فەرمی.

دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند كە سبەی دووشەمیش شەپۆڵی بارانبارین لە عێراق بەردەوامی دەبێت و پێشبینی بارینی بارانێكی بەلێزمە دەكرێت.

بۆ ئەم مەبەستە هەریەك لە پارێزگایەكانی كەربەلا و بابل بەفەرمی پشوویان بۆ سبەی دووشەم راگەیاندووە.

پارێزگاكانی بەغدا و بەسڕەش رایگەیاندووە كە سبەی تەنیا لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت و لە فەرمانگەكانی تری حكوومەت دەوام ئاسایی دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.