به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله تونده‌ی بارانبارین و دروستبوونی لافاو له شاری زاخۆ، پرۆژه‌ی كۆنی ئاوی زاخۆ ژێرئاو كه‌وت كه نزیكه‌ی 35%ی ئاوی زاخۆ دابین ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش ده‌ڵێت: ئێستا تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی خاوێنكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ن.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه زۆر و چڕه‌ی له سنووری شاری زاخۆ و پارێزگه‌ی دهۆك، بووه هۆی دروستبوونی لافاو له ڕووباری خابوور كه به‌نێو شاری زاخۆدا ڕه‌ت ده‌بێت، پرۆژه‌ی ئاوی كۆنی زاخۆ به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه ژێرئاو كه‌وت و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت، به‌پێی خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له ملیارێك و 500 ملیۆن دینار زیانی ماددی به‌ر پرۆژه‌كه كه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به گرنگی پرۆژه‌كه و توانای دابینكردن و به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خواردنه‌وه بۆ دانیشتووانی شاری زاخۆ، گوتیشی: ئه‌و پرۆژه‌یه نزیكه‌ی 30% تا 35%ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری زاخۆ دابین ده‌كات كه له هه‌ر كاتژمێرێكدا هه‌زار و 400 مه‌تر سێجا ئاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت و دواتر به‌سه‌ر هاوبه‌شانی ئاو له زاخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌باره‌ی چاككردنه‌وه و دووباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه، ده‌ڵێت: ئێستا تیمه‌كانمان خه‌ریكی پرۆسه‌ی خاوێنكردنه‌وه و چاككردنه‌وه و دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كه ڕه‌نگه چه‌ند ڕۆژێكی دیكه بخایه‌نێت، به ته‌واوه‌تی چاك ده‌كرێته‌وه و به‌رهه‌مهێنان و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو ئاسایی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.