نەجاح شەمەڕی وەزیری بەرگریی پێشووی عێراق لەلایەن پۆلیسی فڕۆكەخانەی وڵاتی سوێدەوە دەستگیر کرا.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی وڵاتی سوێد، نەجاح شەمەڕی وەزیری بەرگریی پێشووی عێراق دوێنێ دووشەم لە كاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتی سوێد لە فڕۆکەخانەی ئەرلەندا دەستگیر کراوە.
نەجاح شەمەڕی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ساختەکاری لە وڵاتی سوێد دەستگیركراوە، تۆمەتی ئەوەی خراوەتە پاڵ كە ناوبراو كاتێك لە عێراق بووە مووچەی تەواوی وەرگرتووە، لە هەمانکاتیشدا لە وڵاتی سوێد هاوکاری لە فەرمانگەی سۆشیال و هەروەها خانووی مانەوەی بۆ خۆی و منداڵەكانی وەرگرتووە.
داواكاری گشتیی سوێد لەبارەی دەستیگركردنی نەجاح شەمەڕی ئاماژەی بەوە داوە كە ئەوان بۆ ماوەی دوو ساڵ لێكۆڵینەوەیان لە دۆسییەكە كردووە و بۆیان روون بووەتەوە كە ناوبراو تاوانی ساختەكاری ئەنجامداوە.
ستۆكهۆڵم / رائد مەنسووڕ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.