ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری كورد به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له كوردستانی ئێران بوونه قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هه‌شت كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد به ناوه‌كانی خەبات فەرەجی، محەممەد تۆفیقی، تەیموور تەهماسبی، بەهمەن ڕاە پیکەر، سەیوان باتر، ئارام مەنوچێهری، شاهرۆخ وەلیانە و فارووق سەیدی لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە کە تا ئێستا ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسود، مەریوان و بانە یان کوژراون یان بریندار کراون.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی3ی2024، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له سنووری نه‌وسوود له كوردستان ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه، کە دوو كه‌س له کۆڵبەران برینداربوون به ناوه‌كانی فاروق سه‌ید كه خه‌ڵكی جوانڕۆیه و هه‌روه‌ها كه‌سی دووه‌م كه برینداربووه له ڕووداوه‌كه‌دا به‌ناوی شاهرۆخ وەلیانە خەڵکی گوندی هەشەمێزی سەوڵاوایه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، ڕۆژی چوارشه‌م 13ی3ی2024، محەممەد تۆفیقی تەمەن 20 ساڵ و کاسبکار خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە ناوچەی بانە بێ ئەوەی هیچ کەل و پەلێکی قاچاخی پێ بێت و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور بریندار کراوە.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه، رۆژی سێشه‌ممه‌ش 12ی3ی2024، خەبات فەرەجی خەڵکی گوندی هەشەمێز سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی سەر سنووری نەوسوود دەستگیركراوه.
لە هەمان ڕۆژدا تەیموور تەهماسبی تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی شاری داڵاهۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووری نەوسوود دەستی بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی بێستوونی کرماشان گوازراوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە بەهمەن ڕاە پەیکەر تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی گوندی بەردەڕەش سەر بە شاری مەریوان لە کاتی تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كان لە کاروانێکی کۆڵبەران هەردوو لاقی بریندار بووە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی شەممە9ی3ی2024، لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان لە مەریوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکە چەندین کۆڵبەری لە نێودا بووە، ئۆتۆمبیلەکە وەڕگەڕاوە و کاسبکارێک بە ناوی ئارام مەنوچێهری گیانی لەدەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی سیروان باتر خەڵکی گوندی گاگڵ سەر بە شاری مەریوان و کۆڵبەرێکی دیکە کە ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیروان باتر ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە هۆی سه‌ختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.