Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:51

دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەتی مانگی رەمەزانی هاووڵاتییان، ئاماژەی بەوەش دا كە لەم بەشە خۆراكەدا چەند ماددەیەكی خۆراك زیادكراوە.

نەوزاد شێخ كامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی رایگەیاند: پلان داڕێژراوە لە سەرەتای مانگی پیرۆزی رەمەزان بەشەخۆراكێكی تایبەت بەم مانگە دابەش بكرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئێستا لە پارێزگای دهۆك دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكەكە كراوە.

راشیگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە پارێزگای هەولێر و سلێمانیش دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەتی مانگی رەمەزان دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا كە بەشەخۆراكی تایبەتی مانگی رەمەزان جگە لە دابەشكردنی ماددە سەرەكییەكان وەك برنج، شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، نیسك، ئارینۆك و ئارد، هەروەها ماددەی تریش وەك شەعرییە، مەعكەڕۆنی، ئاردی سفر و نیشاستەش دابەش دەكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.