Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:45

پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی تیكتۆك لە ئەمەریكا پەسند كرا

کوردستان TV
100%

ئەنجوونەی نوێنەرانی ئەمەریكا (كۆنگرێس) ئەمڕۆ چوارشەم پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆكی چینی پەسند كرد، ئەمە لەكاتێكدایە كە ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕەكە لە ئەمەریكا نزیكەی 170 ملیۆن كەسە.

پڕۆژەیاساكە بەشێوەی بەپەلە ئاراستەی كۆنگرێس كرا و ئەمڕۆ چوارشەمیش بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسند كرا.

لە پڕۆژە یاساكەدا داوا لە خاوەنی كۆمپانیای تیكتۆك كراوە، بەڕێوەبردنی تۆڕەكە بدەن بە كۆمپانیایەكی ئەمەریكی، بەپێچەوانەشەوە بەكارهێنانی ئاپەكە لە ئەمەریكا بەتەواوی دادەخرێت.

پڕۆژە یاساكە لەلایەن دوو ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا پێشكەش كرابوو و تێیدا ئەپەكە بە هەڕەشە بۆ ئاسایشی نیشتمانی و رای گشتی ئەمەریكا دانرابوو، تەنانەت ئاماژە بەوەشدرابوو كە رەنگە ببێتە سیخوریكردن بەسەر هاووڵاتییانی ئەمەریكاوە.

پڕۆژە یاساكە دەنگی بەڵێی 352ی ئەندامی كۆنگرێس بەدەستهێنا لەبەرامبەر 65 دەنگی نەخێر، بەمەش پڕۆژەیاساكە كرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەبارەی بڕیارەكە، كۆمپانیای تیك تۆك رایگەیاند كە ئەمە پێشێلكاری ئازادی رادەربڕینە لە ئەمەریكا كە نزیكەی 170 ملیۆن كەس لەو وڵاتە بەكاری دەهێنن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.