Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 12:39

لە ئێران 14 کەس گیانیان لەدەستداو زیاتر له‌ سێ هەزار کەسیش برینداربوون

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی ئەو ڕووداوانەی لە ئاهەنگەکانی چوارشەممە سووری لە ئێران ڕوویاندا کە بەپێی ڕۆژمێری هیجری شەمسی دوایین چوار شەممەی ساڵە، 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 253 کەسیش برینداربوون.

لە ئاهەنگەکانی تارانی پایتەختدا کە کاتەکانی ئێوارەی دوێنێ سێشه‌ممه‌ دەستیپێکرد، جۆرەکانی یاری ئاگرین و ناوبە ناویش بۆمبی دەستکرد بەکاردەهێندران.

بەهۆی ئەو یاریە ئاگرینانەی بەکاردەهێندران هەورێکی دوکەڵاوی باڵی بەسەر ئاسمانی شارەکە کێشا. بەکارهێنانی یاری ئاگرین و تەقینەوە لە هەموو کوچە و کۆڵانێکی شارەکەدا بووە هۆی ئەوەی بۆنی باروت بە تەواوی شارەکەدا بڵاوببێتەوە.

هەندێک کەس لە پارکەکاندا کۆبوونەوە بۆ تەماشاکردنی نمایشی یارییە ئاگرینەکان و هەندێک کەسیش بازیان بەسەر ئەو ئاگرەدا هەڵدەدا کە کردبوویانەوە.

دەنگی تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان تا کاتەکانی نیوە شەو بەردەوام بوو.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهر، لە میانی ئاهەنگەکانی چوار شەممەی سووریدا کە 20ی شوبات دەست بە ئامادەکاری کرا و 12ی ئادار بە تەواوی دەستیپێکرد، تا کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو 14 کەس لە سەرانسەری وڵاتدا لە میانی ئاهەنگەکاندا گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 253 کەسیش برینداربوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.