Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 01:09

به‌ندكراوێكی كورد له‌ ئێران له‌ دوای 32 ساڵ له‌ زیندانی بوونی له‌ سێداره‌درا

کوردستان TV
100%

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی موعین سەلاح‌ وەرزی دوای تێپەڕکردنی ماوەی سی و دوو ساڵ بەندکرانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێکرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی3ی2024، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی موعین سەلاح‌ وەرزی، خەڵکی گوندی "حەوت چه‌مەیه‌" له‌ شاری ئاودانان لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێکرا.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئه‌و به‌ندكراوه‌ ساڵی 1991  بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی براکەی دەستگیركرابوو و دواتر، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

له‌ كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیاكانی ئێران بڵاونەکراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.