Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 01:13

مانگی رابردوو نزيكه‌ی 2 هه‌زار نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەرس و جگەر له‌ سلێمانی بینراون

کوردستان TV
100%


بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ  29ی2ی2024، لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1.913 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 193 نەخۆش داخڵ كراون، 148 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 53 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 237 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 163 هەناوبینی كۆڵۆن و 51 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 15 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 64 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 19 وەرگرتنی نمونە لەجگەر كراوە، هەروەها 85 سۆنەر و  40 تیشك و 11 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 684 نەخۆش كراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.