Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 04:17

سلێمانی.. زیاتر لە 800 کیلۆگرام گۆشت لەناودەبرێت

گۆشتی وردکراوی بەستووی بە فرێش فرۆشتووە
کوردستان TV
100%


لیژنە هاوبەشەکان بڕی 806 کیلۆگرام گۆشتی لەناو برد کە لە بەڕادێکدا بەناوی رەنجەوە لە بازاڕی سەعید تەها کۆیی  بەستبوی و خاوەنەکەی بە گۆشتی فرێش دەیفرۆشت بە خواردنگەو لەفە فرۆشەکان.

د. ژیار  بەهادین- نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی کە بەڕادەکە مۆڵەتی نەبووە، لەکاتی سەردانی لیژنەکانمان دەرکەوتووە کە بڕێکی زۆر گۆشتی وردکراوی تێدایەو بەستوویەتی و سەرچاوەکەی ئاشکرا نییە، بەڵام دەکرێت بە قیمەو بە گۆشتی فرێش دەفرۆشرێت بە خواردنگە و لەفە فرۆشەکان.

وتیشی: هەر گۆشتێک چووە حاڵەتی بەستنەوە ناکرێت بە فرێش بفرۆشرێت، هەربۆیە تەواوی گۆشتەکە بەهاوکاری ڤێتێرنەری سلێمانی لەناودەبرێت و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر. 

داوای لە هاوڵاتیانیش کرد بەهیچ جۆرێک قیمەی ئامادەکراو نەکڕن، پێویستە بە ئامادەبوونی خۆیان گۆشتەکە بکرێت بە قیمە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.