له كوردستانی ئێران 2 بهندكراوی كورد له سێدارهدران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، رۆژی پێنجشهم 8ی3ی2024، سزای سێدارەی عەباس دادوەر، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد و باوکی منداڵێکی بچووک و فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به رێكخراوهكهی راگهیاندووه، ئەو دوو بەندکراوە چوار ساڵ پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی دوو برا لە سەردەشت، دەستگیركرابوون و دواتر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
رێكخراوی ههنگاو ئاماژهی بهوهش كردووه، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیاکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.