لە ئاكامی تەقینەوەیەك لە پاڵاوگەیەكی نەوتدا لە بەندەر عەباس لە باشووری ئێران، ژمارەیەك كەس كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیرنا، لە پاڵاوگەی نەوتی بەندەر عەباس لە پارێزگای هورموزگان، بەهۆكارێك كە هێشتا دیار نییە تەقینەوەیەك ڕوویداوە.
لەو تەقینەوەیەدا كە بەهۆیەوە ئاگر لە پاڵاوگەكە كەوتووەتەوە، ژمارەیەك كەس كوژراون و برینداربوون.
هێشتا بەرپرسانی ئێرانی هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەبارەی ڕووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.
تەقینەوەیەك لە پاڵاوگەیەكی نەوت لە باشووری ئێران ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.