لە كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆدەنگی سەبارەت بە قەیرانی خۆكوشتنی منداڵان و هەرزەكاران لە ئێران و رێژەی خۆكوشتن لە نێو چین و توێژەكانی شارەكان ،ئەردەشێر بەهرامی، كۆمەڵناس و لێكۆڵەر تیشكی خستە سەر ئامارەكانی ساڵی رابردوو و سێ پارێزگای كوردستانی ئێران و پارێزگای خۆزستانی بە ناوەندی خۆكوژی ناوبرد.
گوتیشی: ئەو چوار پارێزگایە نەك لەسەر ئاستی ناوچەكەو ئێران بگرە لەسەر ئاستی تەواوی جیهان یەكەمن لە خۆكوژی .
بەهرامی لە كۆبوونەوەكەدا هۆكاری ئەو رێژە بەرزەی خۆكوژی لەو شارانە بۆ گەشەنەكردنی ئەو شارانە كە لە ڕووی جوگرافییەوە دابڕاون دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت ئەو شارانە پێوەرەكانی گەشەكردنیان لە نزمترین ئاستدایە و بەرزترین ئاماری كۆچ و بێكاری و هەژارییان هەیە.
لە ئێران بەهۆی بێكاری و هەژارییەوە رێژەی خۆكوشتن لە زیادبووندایە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.