Erbil 9°C شەممە 16 تشرینی دووەم 07:33

ئۆكراینا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردە سەر كۆگایەكی سووتەمەنی ڕووسیا

کوردستان TV
100%

دوای هێرشێكی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینا كە زیانی گیانی لێ نەكەوتەوە، كۆگایەكی نەوت لە ناوچەی كورسكی ڕووسیا كە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆكرانیا، ئاگری تێبەربوو.
 لەوبارەیەوە ڕۆمان ستارۆڤۆیتی، پارێزگاری ناوچەكە ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: هێرشێكی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینی لە ناوچەی یەلێزنۆگۆرسكی بووە هۆی ئاگركەوتنەوە لە كۆگایەكی سووتەمەنی .
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕوسی تاس بڵاویكردەوە، كۆگاكە خاوەندارێتی گروپی كانزاكانی ڤاریشۆڤە، كە سەر بە كۆمپانیای پۆڵا میتالۆ-ئینڤێست، كە لەلایەن بازرگانێكی نزیك لە دەسەڵاتەوە دامەزراوە، كە ناوی ئەلیشێر ئوسمانۆفە.
هاوكات وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هیچ لێدوانێكی لەسەر ئەم هێرشە نەدا، بەڵام ڕایگەیاند، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینییان لەناوبردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.