له وڵاتی هۆڵه‌ندا فیستیڤاڵێكی هونه‌ری له‌ژێر ناوی (ئۆركێسترا) به‌رێوه چوو، كه زیاتر له (100) ژه‌نیار به‌شداربوون ، فیستیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن دوو ئۆركێسترا به‌ناوه‌كانی (Catching Cultures Orchestra ) و ( Koor Duniya) سازكرابوو ،ژنیاری دیاری كورد(كاروان حه‌لاق) یه‌كێك بوو له به‌شداربووان.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی فیستیڤاڵه‌كه هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌مید حه‌لاق به ماڵپه‌ری كوردستان تی ڤی راگه‌یاند"من كه ژه‌نیاری باڵه‌بانم به خۆشحاڵییه‌وه به‌ژدارم له‌م فێستیڤاڵه، وه‌ك په‌نابه‌رێكیش كه نزیكه‌ی 15 ساڵه له ئه‌وروپام و خه‌ریكی كاری هونه‌ریم له كه‌رنه‌ڤاڵ و فێستیڤاڵه‌كان و كۆنسێرته‌كانی وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ژداربووم، له هه‌مووی گرنگتر پاراستنی كلتووری كوردی بووه ناوه‌ڕۆكی فیستیڤاڵه‌كه‌ش گوزراشت له خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه ژیان ده‌كات له نێوان نه‌ته‌وه‌كان هه‌روه‌ها باس له په‌نابه‌ران ده‌كات ،به‌جۆرێك وه‌كو هه‌ر كه‌سێكی تری هه‌ست به جوانی ژیان ده‌كه‌ن حه‌ز له توندوتیژی ناكه‌ن"
كاروان حه‌لاق له‌درێژه‌ی لێداوانه‌كه‌یدا ووتی" میوزیك وه‌ك گیانه‌وه‌رێكی خشۆك وایه بێ باڵه به‌ڵام ده‌توانێت به هه‌موو كوچه و كۆڵان و شار و وڵاتاندا بڵاوببێته‌وه خۆشه‌ویستی و پاكی و رۆحێكی مرۆڤانه نیشانی خه‌ڵكی بدات ، به شانازییه‌وه منیش به جل و به‌رگی كوردی به‌شداری هه‌موو فێستیڤاڵ و كه‌رنه‌ڤاڵێكی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه زیاتر كورد و هونه‌ری كوردی به جیهان بناسێنم ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.