كۆڵبه‌رێكی كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م 3ی3ی2024، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، له سنووری مێشاو له شاری سه‌قز ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری كورد كردووه به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی عه‌لی زه‌رغمی ته‌مه‌ن 52 ساڵ كوژرا.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، عەلی زەرغامی، خەڵکی گوندی ساریباغی سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی شاری سەقز بووە، هەروەها خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 2ی 2024،لانی کەم 4 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و 63 کۆڵبەریش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.