Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 05:27

مانگی رابردوو ئێران 52 هاووڵاتی كوردی ده‌ستگیركردووه‌

کوردستان TV
100%


له‌ مانگی شوباتی رابردوو 52 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران ده‌ستگیركراون.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی مانگی شوباتی رابردوودا 52 هاووڵاتی كورد له‌ شاره‌كانی كوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیركراون. 

 رێكخراوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، هه‌ر له‌ مانگه‌دا 16 هاووڵاتی تورك و 14 هاووڵاتی به‌لووچ و 3 هاووڵاتی لوڕ و 2 هاووڵاتی گیله‌ك و هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب و دوو هاووڵاتی پاكستانیش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی جیاجیا له‌ شاره‌كانی ئێران ده‌ستگیركراون. 
 
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ نێو ده‌ستگیركراواندا مامۆستایانی ئاینی و كاسبكار و چاڵاكوانی مه‌ده‌نی له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز  و قوتابی و مامۆستای زانكۆ و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری تێیدایه‌.

له‌ كۆتاییدا رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، ده‌ستگیركراوان به‌ تۆمه‌تی جیاجیا ڕه‌وانه‌ی به‌ندینخانه‌كان كراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.