Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 22:03

لە هێرشێكی سوپای ئیسڕائیل ئەفسەرێكی باڵای سوپای پاسداران لە سووریا كوژرا

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، لە هێرشەكەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر سووریا، ئەفسەرێكی باڵای سوپای پاسداران كوژراوە.

ماڵپەڕی (قودس)ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاوی كردەوە: عەمید رەزا زراعی ئەفسەر و راوێژكار لە سوپای پاسداران لە ئەنجامی هێرشێكی هاژەكی بۆ سەر باڵەخانەیەك لە شاری بانیاس لە باشووری سووریا كوژرا.

بەگوێرەی سەرچاوەكە جگە لە عەمید رەزا زراعی، دوو ئەفسەری تری حزبوڵای لبنانیش لە هێرشەكەدا كوژراون.

لای خۆیەوە روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردبووەوە كە دەنگی سێ تەقینەوەی گەورە لە شاری بانیاس لە باشووری سووریا بیستراوە.

ئاماژەی بەوەشدابوو كە هێرشەكەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر شاری بانیاس، چوارەم هێرشی سوپای ئیسڕائیل بوو بۆ سەر ناوچەكانی سووریا لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.