ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە رایگەیاند لەکاتێکدا سەرقاڵی رێوڕەسمێک بوون لە بارەگایەکی پەدەکەسە، ژمارهیهك گهنج هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەکەیان و سووتاندوویانە.
رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی 1ی 3ی2024،کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لە شاری کۆبانێ لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان، سووریا- پەدەکەسە روویداوە.
لەم بارهیەوە سلێمان ئۆسۆ ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا – ئەنەکەسە، بە كوردستان تیڤی راگەیاند، لەكاتی ئامادەكاری بۆ یادكردنەوەی كۆچی دوایی بارزانی نەمر ، لەلایەن جوانێن شۆڕشگێڕەوە هێرش کراوەته سهر بارهگای ئهنهكهسه و ئاگری تێ بهردراوه.
هەروەها سلێمان ئۆسۆ ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی هێرشەکەوە برینداریان هەیە و زیانیش بە ژمارەیەک ئۆتۆمۆبێلیان گەێندراوە.
شایەنی باسە تاوەکو ئێستا جوانێن شۆڕگێڕ لە كوردستانی سووریا و میدیاکانی نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هیچ روونکردنەوە و زانیارییەکان سەبارەت بەم رووداوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.