Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 08:55

په‌یوه‌ندیی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمینیا په‌ره‌ی زیاتری پێ ده‌درێ

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی پیشەسازكاران و كۆمپانیاكانی وڵاتی ئەرمینیا لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و وزەی خۆر و گواستنەوە كۆبووه‌وه‌ و باس لەبەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم لەو بوارانە لەگەڵ شاندی ئەرمینیادا کران.

لەکۆبوونەوەیەکدا کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی باسی لە ڕەوشی پیشەسازی و بازرگانی لە هەرێمی كوردستان کرد و هەروەها ئەو ئاسانكارییانەی حكوومەتی هەرێم پێشكەش بە خاوەن سەرمایە و كۆمپانیاكانی بیانی دەكات و هاوكات تیشكی خستە سەر بەرنامەی حكوومەت بۆ كاری هاوبەش و وەرگرتنی ئەزموونی ئەرمینیا لە بواری جیاجیا وەك پیشەسازی خۆراك و وزەی خاوێن و بەرهەمهێنان و بەشداریكردن لە پیشانگاكان.

لەلایەن خۆیانەوە شاندی ئەرمینیا خۆشحالی خۆیان نیشان دا بۆ پیشوازیکردنیان و هەروەها دووپاتی ئەوەیان كردەوە كە وڵاته‌كه‌یان ویستی ئەوەی هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كاری هاوبەش و پڕۆژەی پیشەسازی ئەنجام بدات .

ئەم شاندەی بازرگان و پیشەسازکارانی ئەرمینیا یاوەری شاندی باڵای ئەرمینیان كە ئێستا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بە سەرۆكایەتی فاهان خاشاتوریان سەرۆکی کۆماری ئەرمینیا، بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئەرمینیا لە چەندین بواردا .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.