Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:23

كاسبكارێكی كورد به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا

کوردستان TV
100%


به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كاسبكارێكی كورد به‌ناوی کاوان ئەمجەدی  كوژرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌م 27ی2ی2024،  کاسبکارێکی كورد بە ناوی  کاوان ئەمجەدی نیا لە نزیک گوندی «ساوان»ی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌ هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌،  هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لە کاتی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارەکە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لەم کاسبکارە کردووە و کوشتوویانە.

راشیده‌گه‌یه‌نن، کاوان ئەمجەدی نیا خەڵکی گوندی «گورە شێر»، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵ بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.