وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن)، گیان لەدەستدانی ئارۆن بوشنێل ئەو سەربازەی سەر بە هێزەكانی ئاسمانیی ئەمریكا كە بە گوتنی نابمە هاوبەش لەو كۆمەڵكوژییەی لە غەززە دەكرێت لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بە ڕووداوێكی تراژیدیا ناوزەند كرد .
عەمید پاتریك ڕایدەر ،گوتەبێژی پنتاگۆن، لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا گوتی: دەزانم هێزەكانی ئاسمانیی ئەمریكا پشتڕاستیی مردنی ئەو ئەندامەی هێزەكەی كردووەتەوە و پلانیشیان هەیە دوای 24 كاتژمێر لە ئاگاداركردنەوەی خزم و كەسوكاری نزیكی زانیاری زیاتر بڵاوبكەنەوە،بێگومان ئەمە ڕووداوێكی تراژیدییە و سەرەخۆشی لە خێزانەكەی دەكەم.
ڕایدەر ئاماژەی بەوە كرد كە بەشێوەیەكی پتەو بەردەوام دەبن لە پشتیوانی كردنی ئیسرائیل و، چاوەڕوانیشن ئیسرائیل ئاسایشی و هاوكارییە مرۆییەكان غەززەلەبەرچاو بگرێت .
ڤیدیۆ.. خۆ سووتاندنی سەربازێكی ئەمریكی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بە ڕووداوێكی تراژیدی ناوزەند دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.