Erbil 15°C شەممە 13 نیسان 04:00

عێراق له‌رووی نرخی گۆشته‌وه‌ له‌ چ ئاستێكی جیهانه‌؟

کوردستان TV
100%

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ گرانبوونی نرخی گۆشت له‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بووه‌ته‌ هه‌واڵی گرینگی رۆژ و ده‌نگوباسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

ماڵپه‌ڕی (به‌غدا ئه‌لیه‌وم) به‌راوردێكی نرخی گۆشتی له‌ عێراق و وڵاتانی تری جیهاندا كردووه‌ و بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ نرخی گۆشت له‌ عێراق له‌ ئاستی مامناوه‌ندایه‌.

به‌پێی پۆڵینی پێوه‌ره‌كانی (نیمبۆ) نرخی كیلۆیه‌ك گۆشت له‌ ئاستی ماماناوه‌نددا 11 دۆلاره‌، هه‌روه‌ها به‌پێی پێوه‌ره‌كه‌ له‌ كۆی 95 وڵات، عێراق له‌ ریزبه‌ندی 53ی وڵاتانانی جیهانه‌ له‌ نرخی گۆشتدا.

پۆڵینه‌كه‌ ده‌ری خستووه‌‌ یه‌كه‌م وڵات له‌ ڕووی گرانی نرخی گۆشت سویسڕایه‌ كه‌ هه‌ر كیلۆیه‌ك گۆشت له‌و وڵاته‌ نرخه‌كه‌ی 55 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌‌.

یه‌كه‌م وڵاتیش له‌ رووی هه‌رزانی نرخی گۆشته‌وه‌ وڵاتی نێجیریا دێت كه‌ كیلۆیه‌ك گۆشت له‌و وڵاته‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ 2 دۆلاره‌.

له‌ ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش، عێراق له‌ رووی گرانی نرخی گۆشته‌وه‌ له‌ ریزبه‌ندی شه‌شه‌م دێت دوای جه‌زائیر و فه‌ڵه‌ستین و سعوودییه‌ و میسڕ و ئوردن و توونس.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.