Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 04:06

هەولێر.... 10 بەنزینخانە لەسەر فرۆشتنی بەنزینی خراپ داخران

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌ولێر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ بە هاووڵاتییان 10 بەنزینخانە داخران.

قائیمقامیەتی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌،  بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەکان ، 10 وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لەهەولێر داخران و سزا دران لەکۆی 100 وێستگە کەپشکنینیان بۆ کراوە لە 18ی2ی2024 تا 22ی2ی2024.

ناوی ئه‌و به‌نزینخانه‌ی كه‌ قائیمقامییه‌تی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: 

-وێستگەی هێز

– وێستگەی زریج

-وێستگەی کوردستان- قوشتەپە

-وێستگەی گارە

-وێستگەی مەڕوان

-وێستگەی هێمن

-وێستگەی دڵنیا

وێستگەی گردە ڕەشە

-وێستگەی شوان

-وێستگەی ڕەنج - خەبات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.