Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 03:35

چوار کۆڵبەری كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار کران


کوردستان TV
100%



لە سنوورەکانی كوردستانی ئێران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران سێ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بریندار کران،  کۆڵبەرێکیش لە سنووری بەستامی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی  ئه‌و هێزانه‌ بریندار کرا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ  بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كاتژمێره‌كانی رابردوودا سێ کۆڵبەر کە ناوی دوو لە کۆڵبەرەکان فوئاد کارگەر، خەڵکی گوندی بانەوەڕەی پاوە و دانیشتووی شاری جوانڕۆ و سوهەیب (ناسناوی نادیار) لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و لێدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سنووری نەوسوودی پاوە بە سەختی بریندار کران.

ئەم ڕێکخراوە  رایده‌گه‌ێنێت، فوئاد کارگەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراوەتەوە و دواتریش بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە و ئێستا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكدایە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌، کازم عوسمانی تەمەن 28 ساڵە و خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بەستامی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی شەفا لەو شارە گواستراوەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.