ئه‌مشه‌و سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور به چه‌ند هاژه‌كێك بۆردومان كرا.
میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه: كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له سه‌ربازگه‌ی ئه‌مه‌ریكی له كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ر كه گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له سووریا، بیستراوه.
بڵاویشیان كرده‌وه: بۆردومانه‌كان له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه له رێگه‌ی هاژه‌كه‌وه ئه‌نجامدراون.
تا ئێستاش نه‌زانراوه بۆردومانه‌كه زیانی گیانی و ماددی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه یاخود نا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پێشتر بڵاوی كردبووه‌وه، له مانگی 10ی ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه 119 هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.