Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 05:45

بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی بە ھەزاران ھاووڵاتیی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان لە بڕه‌ پاره‌یه‌كی مانگانە سوودمەند دەبن

کوردستان TV
100%

بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی ھەزاران ھاووڵاتیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە مینحەی مانگانەی چاودێری کۆمەڵایەتی سوودمەند دەبن و بەردەوامیش ڕەزامەندی لەسەر ناوی ھاووڵاتییان دەدرێت.

کاڤین شێخ سەعید، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەردەوامە لە وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی دەیانەوێ سوودمەندبن لە مینحەی مانگانەی چاودێری کۆمەڵایەتی، دوای ھەوڵێکی زۆر ناوی وەجبەیەکی دیکەی ھاووڵاتییان گەڕاوەتەوە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە بۆ سوودمەندبوون لە مینحەی مانگانەی حکوومەتی فیدڕاڵ.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: تا ئێستا زیاتر لە سێ ھەزار ھاووڵاتی بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی سوودمەندبوونە لە مینحەی مانگانە و ناوی زیاتر لە 180 ھاووڵاتی دیکە پەسەندکراوە و مانگانە سوودمەند دەبن لە ھەموو ئەو شایستانەی حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ پاراستنی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی خەرجی دەکات.

کاڤین شێخ سەعید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد:  ئێمە وەک پەرلەمانتارانی پارتی جگە لەو مینحەیە توانیومانە ڕەزامەندی بۆ جێبەجێکردنی دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەدەست بێنین لە سنووری ناوچە کوردستانییەکان و بەشێکی زۆری ئەو پڕۆژانە جێبەجێ کراون و بەشێکی دیکەش لە بواری جێبەجێکردندان و بڕیاری ئەنجامدانی ژمارەیەکی دیکەش دەرچووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.