Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 02:03

سەرۆكی ڕووسیا ئۆتۆمبێلێك بەدیاری دەداتە سەرۆكی كۆریای باكوور

کوردستان TV
100%

میدیا فەرمییەكانی پیۆنگ یانگ ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویانكردەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا ئۆتۆمبێلێكی دروستكراوی وڵاتەكەی بە كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور داوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دێت.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی كۆریای باكوور رایگەیاند: كیم ئۆتۆمبێلێكی بەدیاری لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا بۆ بەكارهێنانی شەخسی وەرگرتووە .
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، یو جۆنگ، خوشكی كاریگەری كیم، ڕایگەیاندووە، دیارییەكە بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەر پەیوەندییە تایبەتە كەسییەكانی نێوان هەردوو وڵات، هەرچەندە ئاژانسەكە جۆری ئۆتۆمبێلەكەی دیاری نەكردووە.
شایانی باسە لەدوای سەردانەكەی سەرۆكی كۆریای باكوور بۆ ڕوسیا لەساڵی ڕابردوودا، پەیوەندییەكانی نێوان پیۆنگ یانگ و مۆسكۆ نزیكبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.