Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 04:15

برایان هۆك : لە سەردەمی تڕەمپدا ئێران لە قەیرانێكی سیاسی و ئابووریدا نوقم بوو

کوردستان TV
100%

برایان هۆك، نوێنەری پێشووی ئەمریكا بۆ ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سكای نیوزی عەرەبی رایگەیاند: لە سەردەمی دەسەڵاتی تڕەمپدا، ئێران لە قەیرانێكی سیاسی و ئابووریدا نوقم بوو.
هەروەها گوتی: ئیدارەی ترەمپ هاوكاری هەمووانی دەكرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران.
گوتیشی: ئەگەر تڕەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكانی داهاتوودا سەركەوتوو بێت، پەیوەندی زیاتر لەگەڵ عەرەب و ئیسرائیل و هەموو دۆستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران دێتەكایەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بایدن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پشتگوێ خستووە، ئەمەش بۆشایی دروستكردوو بە داعش و ئێران پڕكرایەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.