Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 04:16

نیۆیۆرك تایمز: ئیسرائیل لە پشت هێرشەكانی تەقاندنەوەی بۆری گازی ئێران بووە

کوردستان TV
100%

رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزی ئەمەریكی لەسەر زاری دوو بەرپرسی ڕۆژئاوایی و پسپۆڕێكی سەربازیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە، ئیسرائیل لە پشت هێرشەكانی سەر دوو هێڵی گەورەی گواستنەوەی گاز لە ئێران بووە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەقێندرایەوە‌. ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە ڕاپۆرتەكەیدا باس لەوەش دەكات هەروەها كە ئیسرائیل رۆژی پێنجشەمەش هێرشی كردووەتە سەر كارگەیەكی بەرهەمهێنانی مەوادی كیمیایی لە نزیك شاری تارانی پایتەختی ئێران.
ڕۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتە ناوخۆییەكانی ئێران رایگەیاندووە، باس لەوە دەكرێت كە ئەم تەقینەوەیە لانیكەم پڕۆسەی گەیاندن و دابەشكردنی غازی باڵەخانە حكومییەكان و خانوو و كارگە گەورەكانی لە پێنج پارێزگای ئێران پەكخستووە. 
تا ئێستا نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی لەبارەی هێرشانە نەداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.