Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:49

نەتەوە یەکگرتووەکان: داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی

کوردستان TV
100%


نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی.

لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، دانیشتنێک سازکرا سەبارەت بە دوایین ڕاپۆرتی داعش کە لەلایەن سکرتاریەتی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەکراوە.

جێگری سکرتێری گشتیی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤلادیمێر ڤۆرۆنکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ئەو پێشوەچوونە گرنگەی ولاتانی ئەندام بەدەستیان هێناوە، ڕێکخراوەکە توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سنوورداربووە.

ڤۆرۆنکۆڤ باسی لەوەیش کرد کە لە ناو داعشیشدا کێشە هەیە و، بەو پشتیوانیيە داراییەی وڵاتانی ئەندام پێشکەشیان کردووە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەرەنجامی بەرجەستەی بەدەستهێناوە.

هەروەها ڤۆرۆنکۆڤ ئەوەیشی خستەڕوو داعش کە پێشتر یەدەگی دارایی سەدان ملیۆن دۆلار بووە، پێشبینی دەکرێت لە ئێستادا دابەزیبێت بۆ 10 تا 25 ملیۆن دۆلار.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.