Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:50

ڤلادیمێر پۆتین: کردەوەکانی بایدن لە ترەمپ باشتر و پێشبینیکراوترن

کوردستان TV
100%


ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا، بایدنی پێ لە ترەمپ باشترە و ڕایگەیاند کە کردەوەکانی هاوتا ئەمەریکییەکەی پێشبینیکراوترن. 

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بەوەی کە ڕووسیا کێی پێ باشترە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای دیموکراتەکان و دۆنالد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و لە وەڵامدا ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا گووتی، جۆبایدن هەڵدەبژێرم، لەبەر ئەوەی دەکرێت پێشبینی کارەکانی بکرێت و ئەو سیاسەتمەدارێکی بە ئەزموون و کۆنە.

 پۆتین لەبارەی ئەو ڕەخنانەی پەیوەستە بە تەمەنی بایدنەوە، کە تەنها چەند هەفتەیەک دوای هەڵبژاردنەکان تەمەنی دەبێتە هەشتا و دوو ساڵ، گووتی، کاتێک سێ ساڵ لەمەوبەر  بایدنم ناسی، خەڵک باسی بێتوانایی ئەویان دەکرد بەهۆی تەمەنەکەی، بەڵام من هیچ شتێکی لەم جۆرەم نەبینی.

 هەروەها سەرۆکی رووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و ڕایگەیاند، هەر کەسێک بێت بۆ ئێمە کێشە نییە. 

 جێی ئاماژە پێکردنە کە هەفتەی ڕابردوو کۆشکی سپی ناچار بوو بە توندی بەرگری لە سەرۆک بایدن بکات، دوای ئەوەی لە ڕاپۆرتێکی ڕاوێژکاری تایبەت دا بە "پیاوێکی بەساڵاچوو و بیرەوەرییەکی لاواز" وەسفییان کرد.

 ڕاپرسییەکانی ئەمریکاش دەریدەخەن کە دەنگدەران نیگەرانی ڕاستەقینەیان هەیە سەبارەت بە تەمەنی بایدن، لە هەمان کاتدا پۆتین دژایەتی توندی بۆ سیاسەتی دەرەوەی واشنتۆن لە سەردەمی بایدن دەربڕی و گوتی، ئەوەی پێویستە لێی بکۆڵینەوە هەڵوێستی سیاسییە، هەڵوێستی ئیدارەی ئێستای ئەمەریکاش لەڕادەبەدەر زیانبەخش و هەڵەیە. 

ئەم لێدوانەشی بەهۆی ئەوەوەیە کە ئیدارەی بایدن سەرپەرشتی هاوکارییەکانی ئۆکراینا دەکات لە شەری دژی رووسیا، لە وەڵامی ئەم قسانەش دا سەرەڕای بە باشتر زانینی بایدن، دۆنالد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دەستخۆشی لە پۆتین کرد و گووتی، من مامەڵەی باشم لەگەڵدا کرد، بەڵام ئەو منی ناوێت و بایدنی دەوێت، بایدنیش ئۆکرانیای بەسەر ئەودا هەڵبژاردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.