Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 01:28

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر كۆگایه‌كی خورمای ماوه به‌سه‌رچوودا گرت

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی2ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، لەلایەن تيمەكانی بەدواداچوون بۆ خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچووی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و  بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و كوالێتی كۆنترۆڵ، دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکدا کەبڕی (3780) کارتۆن خورمای ماوەبەسەرچوی تێدابوو.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌و كارگه‌یه‌دا هەڵسابون بە گۆڕینی کارتۆنی خورما ماوە بەسەرچوەکە و لێدانی بەرواری بەسەرچونی نوێ، بەنیازیشبون لەبازاڕەکاندا بیفرۆشنەوە بەهاوڵاتیان .
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.